به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌مدواییانه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری تورکیا به دوای بڕیاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی دروست کردنی ناوچه‌یێکی ئه‌من له باکووری سووریا کرده‌وه و ڕایگه‌یاند که به‌رپرسانی تورکیا و ئه‌مریکا خه‌ریکن پڕۆژه‌که لێکده‌ده‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ بکرێت، هێزی کوردی سووریا له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌یێک به قووڵاییی 30 کیلۆمه‌تر له ناوچه‌ی باکووری سووریا هاوسنوور له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌بن. ئه‌مریکا ڕایگهیاندوووه که ئه‌و پڕۆژه به مه‌به‌ستی دڵنیاکردنه‌وه‌ی تورکیایه بۆ دابینکردنی ئاسایشی سنووره‌که‌ی له‌گه‌ڵ سووریا. کوردی سووریاش ڕه‌زامه‌ندییان له‌گه‌ڵ دروستکردنی ناوچه‌یێکی ئاوه‌ها ده‌ربڕیوه به‌ڵام مه‌رجی ئه‌وان جێبه‌جێکردن و چاودێریکردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یه له‌لایه‌ن ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یهکگرتوووهکانهوه.
تورکیا ده‌یان هه‌زار هێز و جیهازاتی سه‌ربازیی قورسی له سنووری تورکیا له‌گه‌ڵ سووریا جێگیر کردوووه و ده‌یه‌وێت بچێته ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا که بڕیاره بکرێته ناوچه‌ی ئه‌من.
دوو به‌رپرسی باڵای سه‌ربازیی ئه‌مریکا به که‌ناڵی سی ئێن ئێنیان ڕاگه‌یاندوووه که تورکیا هیواداره ئۆپه‌راسیۆنێکی هێرشبه‌رانه‌ی به‌رته‌سک ئه‌نجام بدات و به‌و کاره‌ش ناوچه‌یێک به قووڵاییی 32 کیلۆمه‌تر له باکووری سووریا کۆنتڕۆڵ بکاته‌وه. تورکیا ده‌یه‌وێت ئه‌و ناوچه‌یه بکاته ناوچه‌یێکی په‌رژین له نێوان تورکیا و هێزی کوردی سووریا.
ئه‌و به‌رپرسانه ڕایانگهیاندوووه که تورکیا ده‌یه‌وێت 16 هه‌زار هێزی سوپا و 10 هه‌زار هێزی سوپای ئازادی سووریا بۆ هێرشکردنه سه‌ر هێزی کوردی سووریا به‌کار بهێنێت.
به‌ڵام نیکۆلاس هراس شرۆڤه‌کاری سه‌نته‌ری نیووئهمریکهن سکیۆریتی به سی ئێن ئێنی ڕاگه‌یاندوووه که له نێوان به‌رهه‌ڵستکارانی سوپای ئازادی سووریا، هێزی به‌ره‌ی نوسره‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده، ئه‌حرارولشام و هه‌ندێک له ئه‌ندامانی پێشووی داعش هه‌ن و ئه‌و هێزانه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یێک بۆ سه‌ر ئه‌مریکا دێنه ئه‌ژمار.
به‌رپرسانی ئه‌مریکیش ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که هێزه‌کانی پاڵپشتکراوی تورکیا چه‌ندین جار ته‌قه‌یان له هێزه‌کانی ئه‌مریکا له مه‌نبه‌جی سووریا کردوووه و نیگه‌رانیی خۆیشیان ده‌ربڕیوه له ئاماده‌بوونی گریمانه‌کراوی ئه‌و هێزانه له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له باکووری سووریا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment