به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌واس عه‌گید نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا (ENKS) له ئه‌نجومه‌نی به‌رهه‌ڵستکارانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا له لێدوانێکدا ئاماژه به پڕۆژه‌ی ناوچه‌ی ئه‌منی ئه‌مریکا له باکووری سووریا ده‌کات و ده‌ڵێت: ئێمه له ساڵی 2012ی زایینییه‌وه پشتیوانی له دروست کردنی ناوچه‌یێکی ئه‌من له کوردستانی سووریا ده‌که‌ین. ده‌بێ ناوچه‌ی ئه‌منی باکووری سووریا عه‌فرینیش له‌خۆ بگرێته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له دیدار له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ کاروباری سووریا به‌وانمان ڕاگه‌یاند که به‌رگری‌کردن له کورد و کوردستان ته‌نها نابێت ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بگرێته‌وه. ڕۆژئاوای فورات و عه‌فرین گرینگ‌ترین به‌شه‌کانی کوردستانی سووریا‌ن. له ناوچه‌یێکی ئه‌من که له‌به‌رچاو گیراوه ده‌بێ ئاسایشی کورد و دیکه‌ی ئیتنیکه ئایینییه‌کان زامن بکرێت. لێدوانه‌کانی ئه‌مریکا ڕوون و ئاشکرایه. پێشتریش ته‌ئکیدیان ده‌کرده‌وه که به‌رگری له هاوپه‌یمانه‌کانمان ده‌که‌ین به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێین که پشتیوانی له کورد ده‌که‌ین. ئه‌گه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه له ژێر چاودێریی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیدا بێت له‌و ئه‌گه‌ره‌دا هه‌ندێک له وڵاتانی عه‌ره‌بیش پشتیوانیی پێویست ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
عه‌گید ئاماژه به دانووستانی نێوان ئه‌نجومه‌نی دیموکراتیکی سووریا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریاش ده‌کات و ده‌ڵێت: کورده‌کان به باشی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ده‌ناسن چوونکه هه‌میشه له‌ژێر گوشاری ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیدا بوون. ئێمه له ئه‌نجومه‌نی دیموکراتیکی سووریا داوامان کردوووه که به‌رگری له عه‌فرین بکه‌ن به‌ڵام ئه‌و کاره‌یان نه‌کرد. ده‌بێ دیداره‌کان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا له‌ژێر چاودێریی ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تیدا بێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی زه‌رنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment