به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیندزی گراهام له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه دا که كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا به شێوه‌یێكى خێرا نه‌بوونی ئۆقره‌یی پیشان ده‌دات و بیرنه‌كردنه‌وه‌یێكى ته‌واو له بابه‌ته‌كه‌ش ده‌بێته هۆى دروست كردنى بارودۆخێكى خراپتر له عێراقدا.
ئه‌و سیناتۆره گوتیشی: كشانه‌وه نابێته‌هۆى له‌ناوبردنى ڕێكخراوى داعش به‌ڵكوو ده‌بێته‌هۆى ڕاگه‌یاندنى سه‌ره‌تاى شه‌ڕێكى نوێ.
دواى ئه‌وه‌ى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له سووریا ڕاگه‌یاند، ناڕه‌زایه‌تییێكى زۆرى به دواى خۆیدا هێنا به‌تایبه‌تى له‌ناو چینه سیاسییه‌كه‌ى ئه‌مریكادا و پێیان وایه دووباره ڕێگه بۆ ڕێكخراوى داعش خۆش ده‌كات خۆى بنیات بنێته‌وه و هانى توركیاش ده‌دات هێرش بكاته سه‌ر هێزه كوردییه‌كانى سووریا كه هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كیى ئه‌مریكان له شه‌ڕى دژى داعشدا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment