دوو سه‌ركرده‌ى داعش له‌ كه‌ركووک ده‌ستگیر كران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ که‌ دوو سه‌ركرده‌ى ڕێكخراوى داعشیان ده‌ستگیر كردوووه‌ كه‌ یه‌كێكیان له‌ پارێزگاى كه‌ركووک پێشمه‌رگه‌ى كردوووه‌ته‌ ئامانج.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا سه‌عد مه‌عن وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له ‌به‌یاننامه‌یێكدا بڵاوی كردوووه‌ته‌وه‌ که‌ مه‌فره‌زه‌كانى هه‌واڵگرى سه‌ر به‌ پۆلیسى فیدراڵى له‌ شارى که‌رکووک سه‌ركرده‌یێكى ڕێكخراوى داعشیان ده‌ستگیر كردوووه‌ كه‌ له‌ ویلایه‌تى باشوور كارى كردوووه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌ که‌ له ‌ناوچه‌ى ته‌ل ڕابیعه‌ سه‌ركرده‌یێكى دیكه‌ی هه‌مان ڕێكخراو ده‌ستگیر كراوه‌ كه‌ له ‌ناو ڕێكخراوه‌كه‌یدا له‌ ویلایه‌تى که‌رکووک پله‌ى سه‌ربازى هه‌بوووه‌ و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى له‌و پارێزگایه‌دا كردوووه‌ته‌ ئامانج.

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ڕوونیشی كردوووه‌ته‌وه‌ که‌ پرۆسه‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمێكى تایبه‌تمه‌ند له‌سه‌ر زانیاریی وردیى هه‌واڵگرى ئه‌نجام دراوه‌، هه‌روه‌ها سێ كه‌سى دیكه‌، كه‌ تۆمه‌تى تیرۆریان له‌سه‌ره‌، ده‌ستگیر كراون.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51247

Your Comment

You are replying to: .
captcha