بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی تەلەفزیۆنیی ڕووداو لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری سەرچاوە خۆجێییەکانەوە ڕایدەگەیێنێت: پاش ڕووداوەکانی ساڵی 2014 کە هێرشی داعش بوو بە هۆی کۆمەڵکوژ کردن و ئاوارەبوونی هەزارەن کەس لە کوردانی ئێزدی، تا ئێستاش ئەم ناوچەیە بێ بەشە لە ئاسایش و خزمەتگوزارییە گشتییەکان.
هاونیشتمانییێکی شنگالە دەڵێت: "پێنج کەس لە ئەندامانی خێزانەکەم چوونەتە ئەڵمانیا، هەروەها ئێستا کەسوکارم لە هۆڵەندا، کەنەدا، سوێدیش هەن. ئێمەش دەمانەوێت لە شنگال دەرچین، چوونکە هیچ هاریکارییێک نەکراوین".
هەندێک رێکخراوی بیانی لە عێراق هەن، بەشێک لە خەڵکی شنگال بەفەرمی لەڕێگەی ئەوانەوە کۆچ دەکەن بۆ دەرەوەی وڵات.
هاونیشتمانییێک دەڵێ: 20%ـی خەڵکی شنگال چوونەتە دەرەوەی وڵات بەهۆی ئەوەی نەپارێزراون و ناتوانن بە ئازادی بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵیان".
بەگوتەی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، تاوەکوو هێزە چەکدارە جیاوازەکان شنگال چۆڵ نەکەن، ئاوارەکان ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment