هه‌ڵوێستی بارزانی له‌سه‌ر جووڵه‌پێكردنی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ بۆ سووریا ئاشكرا ده‌كرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کورد له‌ سووریا هه‌ڵوێستی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له‌سه‌ر چوونی (پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ) بۆ سووریا ئاشكرا ده‌کات و ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی دروست نه‌بێت، بارزانی ڕازی نییه‌ پێشمه‌رگه‌كان بچنه‌ سووریا".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كاوه‌ ئه‌زیزی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی كورد له ‌سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه‌) به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "له ‌كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی، ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ گه‌وره‌یه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر سووریا هه‌یه‌ و له‌ چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیشیاندا جه‌ختی له‌سه‌ر پاراستنی كورد كردۆته‌وه‌".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه‌ ڕاشی‌گه‌یاند: "بارزانی داوای یه‌كخستنی نێوماڵی كوردی له ‌پارته‌كانی سووریای كردوووه ‌و دروست بوونی شه‌ڕی ناوخۆی ڕه‌ت كردۆته‌وه‌".

كاوه‌ ئه‌زیزی ده‌شڵێت: "حه‌وت ساڵه‌ هاوپه‌یمانین له‌گه‌ڵ پارتی و هێزی سه‌ربازی بۆ دروست كردووین، لایه‌نگری هیچ لایه‌نێكیش ناكات به ئاراسته‌ی شه‌ڕ".

ناوبراو سه‌باره‌ت به ‌ڕه‌وانه‌كردنی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ بۆ سووریا گوتیشی: "بارزانی ئه‌و هێزه‌ی بۆ سوریا دروست كردوووه‌ به‌ڵام ڕێگه‌ی نه‌داوه‌ بچن تا شه‌ڕی ناوخۆ دروست نه‌بێت و مه‌رجی ڕه‌وانه‌كردنی هێزه‌كه‌شی په‌یوه‌ست كردوووه‌ به‌ ڕێكکه‌وتنێكی سیاسی نه‌ک بارگرژیی و ئاڵۆزی لێ بكه‌وێته‌وه‌".

پێشتر هووشه‌نگ ده‌رویش نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ ‌SNNی ڕاگه‌یاندبوو که‌ به‌ بۆچوونی ئه‌وان گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ بۆ سووریا شایانی گفتوگۆ کردن نییه‌ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ڕێککه‌وتنێکی سیاسی له‌وباره‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت و ئه‌و هێزانه‌ له ‌ژێر فه‌رمانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG)دا بن.

له‌لایێکی دیکه‌وه‌، ئه‌نیستیتۆ میدل ئیست ئای له‌ زاری دیپلۆماتکارانی ئه‌مریکییه‌وه‌ ڕاپۆرت ده‌دات یه‌کێک له‌ بژارده‌ سه‌ره‌کییه‌کانی واشنتۆن بۆ پاسه‌وانی له‌ ناوچه‌ی کوردنشینی سووریا له‌ به‌رانبه‌ر تورکیا، جێگیر کردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ‌ له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سووریا له‌گه‌ڵ تورکیایه‌.

دیپلۆماتکارانی ئه‌مریکی به‌ ئه‌نیستیتۆ میدل ئیست ئایان ڕاگه‌یاندوووه‌ که‌ واشنتۆن ده‌یه‌وێت هێزی کوردی سووریای جێگیر له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ ناوی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ له‌ سنووره‌کانی سووریا له‌گه‌ڵ تورکیا جێگیر بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51202

Your Comment

You are replying to: .
captcha