کوردپرێس: بەپێی ئەو زانیاریانەی ئاژانسی ئانادۆڵو دەستی کەوتووە رووسیا لە منبج و چواردەوری بە سەربەخۆیانە، لە هەندێک ناوچەش لەگەڵ ئەنجوومەنی سەربازیی یەپەگە دروستی کردوون پێکەوە دهورییهی هاوبهشیان ئەنجام دا.
زرێپۆەشەکان بە ئاڵای رووسیاوە لەلایەن سەربازانەوە کە لۆگۆی سوپایان پێوەيیە لە باشووری رۆژئاوای شارۆچکەکە لە ناحیەی ئاریما چالاکيیەکانیان ئەنجام دەدەن.
لەچواردەوری ئاریما لەگەڵ هێزەکانی یەپەگە بەناوی ئەنجوومەنی باب عەسکەری پێکەوە دەور دەکەن.
لە گرتەیێکدا کۆبوونەوە لەناو بنکەیەکدا دەکەن و پلانی چالاکيیە هاوبەشەکان دادەنێن، لە سەربازگەى ئەو بینا دوو نھۆمییەدا ئاڵای ئەنجوومەنی باب عەسکەری بەدی دەکرێت.
ئاڵای رووسیا بە دیواری دەرەوەی بنکەی پۆلیسەکەوە هەڵواسراوە لە تەنیشت لافیتەی یەپەگە و یەپەژەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment