عەبدولمەهدی ئاگای لە ژمارەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری هاوپەیمانیی چاکسازی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت ئامادە بوونی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق هەموو مادەکانی ڕێککەوتنی ستراتێژیکی نێوان بەغدا و واشنتن پێشێل دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حسێن سەعید لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا ئاماژەی دا بە ڕێککەوتننامەی ستراتێژیکی نێوان بەغدا و واشنتن و وتی ئامادە بوونی هێزی ئەمریکی لە عێراق بەمەبەستی ڕاوێژکاری و هاوکاریی لۆجێستیکیە و تەنها دەبێت لە بنکە سەربازییەکاندا ئامادە ببن، بەڵام ئەمریکییەکان هەموو مادەکانی ڕێککەوتنەکەیان پێشێل کردووە و ئێستا بنکەی سەربازیی سەربەخۆیان بۆ خویان دامەزراندووە.

ناوبراو دەیشڵێت سەرۆک وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی ئاگای نییە لە ژمارەی ئەو هێزە ئەمریکییە کە ئێستا لە خاکی عێراقدا جێگیر بوونە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51165

Your Comment

You are replying to: .
captcha