بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غیاس سوورچی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا وتی: پاش ڕووداوە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی پارێزگای کەرکووک و هەروەها پرسی هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان دەبێت هەموو حیزبێکی سیاسیی ئەم پارێزگایە هەڵویستی جیددی و یەکسان بەمەبەستی دابەزینی گرژییەکان بگرنە بەر.
سوورچی جەختی لەسەر ئەوەش کرد کە حیزبە سیاسییەکان دەبێت بەرژەوەندیی وڵات بخەنە پێشەوەی بەرژەوەندیی حیزبی و پرسی پارێزگای کەرکووک دەبێت بەشێوەی جیددی تاوتوێ بکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment