به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ئاشكرای كرد: "پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16-1-2019 كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی له سلێمانی به‌رێوه چوو و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵسه‌نگێندرا و دوایین كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و پارتی كه له 14-1-2019 به‌رێوه‌چوو به ئه‌رێنی وه‌سف كرا."
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یه‌كێتیدا ھاتوووه: "له به‌شێكی‌تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێ دوایین پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی په‌یوه‌ست به که‌رکووک و عێراق و ناوچه‌كه كرا و له‌به‌ر ڕۆشنایی دواكۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و پارتی، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا لیژنه‌یێک پێكهێنرا بۆ دۆخی که‌رکووک و پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی له به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كاری پێكه‌وه‌یی بۆ ئاینده."
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی دوای ئه‌وه دێت ڕۆژی 14-1-2019 شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و پرسه‌كانی كه‌ركووک و به‌غدا كۆ بوونه‌وه.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment