به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس ڕیاد ده‌رار ھاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات (مه‌سه‌ده) به ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی ئه‌مه‌ریكا و توركیا باسی لێوه ده‌كه‌ن، پێویسته دوور بێت له ململانێ و ھیچ چه‌كدارێكی لێ نه‌بێت و نابێ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ھیچ لایه‌نێک بێت."
ھاوسه‌رۆكی مه‌سه‌ده ده‌شڵێت: "دژی ئه‌وه‌ین ئه‌و ناوچه ئارامه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیادا بێت و پێویسته ڕێگری له چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان بكرێت ڕوو بكه‌نه ئه‌و ناوچه‌یه. ئه‌گه‌ر توركیا له‌و ناوچه‌یه بێت ئه‌وا ده‌بێته داگیركاری و توركیا پێویسته ته‌نیا سنووره‌كانی بپارێزێت نه‌ک ده‌ربازی نێو خاكی سووریا ببێت."
به‌پێی ڕووپێوێک كه ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی توركیا بڵاوی كردوووه‌ته‌وه "ناوچه‌ی ئارام، شار و شارۆچكه‌ی پارێزگاكانی حه‌له‌ب و ڕه‌قه و حه‌سه‌كه ده‌گرێته‌وه و 460 كیلۆمه‌تر درێژ ده‌بێته‌وه و تا قووڵاییی 32 كیلۆمه‌تر ده‌ڕوات."
ڕووپێوه‌که دیارترینی ئه‌و شوێنانه‌ی ئاشكرا كردووووه كه ناوچه ئارامه‌كه ده‌یانگرێته‌وه و ده‌كه‌ونه باكووری ھێڵی نێوان گوندی سڕین له پارێزگای حه‌له‌ب و عه‌ین عیسا له پارێزگای ره‌قه.
به‌گوێره‌ی ڕووپێوه‌كه، ناوچه ئارامه‌كه قامیشلۆ، تل ته‌مه‌ر، درباسییه، عاموودا، وه‌ردیه، تل حه‌میس، سه‌رێكانی، ترپه سپی، تل كۆچه‌ر، دێرک له پارێزگای حه‌سه‌كه، هه‌روه‌ها كۆبانێ له پارێزگای حه‌له‌ب و گرێ سپی له پارێزگای ڕه‌قه ده‌گرێته‌وه."
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیا دوای کۆبوونه‌وه‌ی فراکسیۆنی ئاک‌پارتی له په‌رله‌مانی تورکیا له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی پێشوازی له دروست کردنی ناوچه‌یێکی ئارام له سووریا ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment