ماجد شنگالی: دانووستانه‌کانی پێکهێنانی حکوومه‌ت له‌ هه‌رێمی کوردستان ئیجابییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانووستانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی هه‌رێم به‌ ئیجابی وه‌سف ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماجد شنگالی به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاندوووه‌: گفتوگۆی ئه‌مدواییه‌ی نێوان پارتی دیموکرات و یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له‌سه‌ر پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ ته‌واوه‌تی ئیجابی بوووه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌ ئه‌و دوو حزبه‌ پێویستیان به‌ کاتێکی زیاتر هه‌یه‌ بۆ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی هه‌رێمی کوردستان و به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگای که‌رکووک.

شنگالی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات که‌ یه‌کێتی هه‌وڵه‌کانی بۆ چاره‌سه‌رکردنی تێکڕای کێشه‌کان و په‌یوه‌ندیدانیان به‌ یه‌کتر چڕ ده‌کاته‌وه‌ له‌وان به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگای که‌رکووک و پێکهێنانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و له‌وباره‌وه‌ جیاوازیی ڕاوبۆچوونی له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یه‌ هه‌ر بۆیه‌ شنگالی داوای چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به‌ شێوه‌ی تاکه‌که‌سی ده‌کات به‌ ئامانجی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی هه‌رێمی کوردستان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51122

Your Comment

You are replying to: .
captcha