به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاڵدار خه‌لیل ئه‌ندامی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی بزاڤی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیکی کوردی سووریا (TEV-DEM) له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوارنیووزدا کاردانه‌وه‌ی به پێشنیازی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا پیشان دا له‌باره‌ی دروست‌کردنی ناوچه‌یێکی ئه‌من له ناوچه سنوورییه‌کانی باکووری سووریا له‌گه‌ڵ تورکیا به مه‌به‌ستی ڕێگرتن له هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سووریا و ڕای‌گه‌یاند: کوردی سووریا دروست‌کردنی ناوچه‌ی ئه‌منی ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیا قبووڵ ناکات.
تره‌مپ له توویتێکدا هۆشداری به تورکیا دابوو که له ئه‌گه‌ری هێرش‌کردنه سه‌ر کوردی سووریا ئابووره‌که‌ی وێران ده‌کات و پێشنیازی دروست‌کردنی ناوچه‌یێکی ئه‌من به پانتاییی 20 مایل له سنووری سووریا له‌گه‌ڵ تورکیای ئاراسته کردبوو به‌ڵام تره‌مپ ئاشکرای نه‌کردوووه که ئه‌م ناوچه ئه‌منه له‌لایه‌ن چ لایه‌نێکه‌وه دروست ده‌کرێت و چاودێری له‌سه‌ر ده‌بێت.
دواتر ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئه‌و بابه‌ته‌ی دیراسه کرد و له ئه‌نجامدا ئه‌ردۆغان له کۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی نوێنه‌رانی پارتی داد و گه‌شه (AKP) له په‌رله‌مانی تورکیا گوتی: تره‌مپ له گفتوگۆی ته‌له‌فۆنیی شه‌وی ڕابردوو جه‌ختی له‌سه‌ر "دروست کردنی ناوچه‌ی ئه‌من له‌لایه‌ن ئێمه"وه کردوووه.
ئاڵدار خه‌لیل گوتیشی: تورکیا هه‌ڕه‌شه‌یێک بۆ ناوچه‌کانی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و تێکڕای ناوچه ئه‌منه‌کانی ئه‌و وڵاته دێته ئه‌ژمار.
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: ده‌بێ چاودێریی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ناوچه‌ی ئه‌منی گریمانه‌کراو ئه‌نجام بدرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment