زه‌ریف: سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان و عێراق بۆ ئێران گرینگه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ دیداره‌که‌دا زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان و عێراق بۆ ئێران گرینگه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15-1-2019 مه‌سروور بارزانی ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و شاندی یاوه‌ری کرد.

مه‌سروور بارزانی وێڕای به‌خێرهێنانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران تیشکی خسته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندی له‌ مێژینه‌ی نێوان هه‌ر دوو گه‌لی کوردستان و گه‌لانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئاماژه‌ی به‌ دراوسێیه‌تی باش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌کان دا له‌ سه‌ر بنه‌مای ڕێز و ھاوسه‌نگی دوولایه‌نه‌.

هه‌ر له‌م دیداره‌دا هه‌ڕه‌شه‌کانی تیرۆریستان و په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و پرسه‌ هاوبه‌شه‌کان و پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌ تاوتوێ کرا.

له‌ لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ مه‌سروور بارزانی خواست له‌ سه‌رۆکایه‌تی کردنی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و باسی له‌ بایه‌خی په‌ره‌پێدان به‌ میکانیزمی په‌یوه‌ندییه‌کان به‌تایبه‌تی له‌ بواری په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌کان له‌ چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ئابووریه‌کانی ئێران و عێراق کرد و ڕایگه‌یاند: سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان و عێراق بۆ ئێران گرینگه‌ و له‌و پێناوه‌دا ئاماده‌ی په‌ره‌پێدانی ھه‌موو ھاوکارییه‌کانن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51090

Your Comment

You are replying to: .
captcha