سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى ئێران کۆ بوویەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رهه‌م ساڵح، له‌ كۆشكی سه‌لام له ‌به‌غدا لەگەڵ محەمەد جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و شاندی یاوه‌ری کۆ بوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له کۆبوونەوەکەدا به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختی له‌ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵیه‌كانی عێراق و ئێران كرده‌وه ‌و به‌ پێویستی زانی نه‌ک ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌ل، به‌ڵكوو بۆ ئاسایش و ئارامیی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی په‌ره‌ به‌و په‌یوه‌ندییانه‌ بدرێت‌، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌ عێراق و ئێران سه‌نگ و كاریگه‌ریی گه‌وره‌یان له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌.

سه‌رۆک کۆماری عێراق ئاماژەى بەوەش کردووە، كێشه ‌و ناكۆكییه‌كان پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ركردن و گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سیستمێكی ئه‌منی ئه‌وتۆ بێته‌ كایه‌وه‌ كه‌ گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ بتوانن به‌ ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بژین و بواری ئابووری و بازرگانی ببوژێته‌وه‌و خه‌ڵكیش لێی سوودمه‌ند ببێت.

هه‌ر له‌و‌دیداره‌‌دا سه‌باره‌ت به‌رووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌ و دوا پێشهات و گۆڕانكارییه‌كان و هه‌لومه‌رجی سیاسی بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا.

لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتر له‌گه‌ڵ عێراق نیشاندا و ‌ هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌شی بۆ پشتیوانیی حكوومه‌ت و گه‌لی عێراق له‌ گشت بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51076

Your Comment

You are replying to: .
captcha