بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک کۆماری ئەمریکا چەند کاتژمێر پاش ئەوەی کە هەڕەشەی ڕووخاندنی ئابووری تورکیای کرد ئەگەر ئەنقەرە هێرش بکاتە سەر کوردەکانی سووریا، لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان پێوەندییێکی تەلەفۆنیی ئەنجام دا.
به‌پێی گوته‌بێژى كۆشكى سپی، دۆناڵد تره‌مپ لە پەیوەندیـیێکی تەلەفۆنیدا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرۆکی تورکیای ئاگادار کردووەتەوە لەوەی زیان بە شەڕڤانانی کورد نەگەیێنێت چوونکە ئەوان هاوپەیمانی هێزەکانی ئەمەریکان لە سووریا.
سارا ساندەرز، گوتەبێژی کۆشکی سپی، لە ڕاگەیاندنێکدا گوتی: "سەرۆک خواستی خۆی نیشانداوە بۆ پـێکەوە کارکردن بە ئامانجی چارەسەرکردنی نیگەرانیـیە ئاسایشیـیەکانی تورکیا لە بارەی باکووری سوریاوە".
گوته‌بێژه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه تره‌مپ جه‌ختی كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ى بۆ ئەمەریکا گرنگە، تورکیا لەگەڵ کوردەکان و ئەوانەی دیکەی نێو هێزەکانی سووریای دیموکرات کە لە گه‌ڵ هێزه‌كانى ئه‌مریكا بۆ شکست هێنان بە داعش، شه‌ڕیان كردووه، مامەڵەی خراپ نه‌كات.
دوای ئەوەی دوێنێ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە ڕێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەوە هەڕەشەی لە توركیا كرد بەوەی سزای ئابووری دەدات ئەگەر دەست بۆ هێزە كوردییەكان ببات، ئەمشەو پەیوەندییێكی تەلەفۆنیی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیاوە كرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment