مه‌سعوود عه‌بدولخالق: تورکیا گه‌وره‌ترین دوژمنی کورده‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نووسه‌ر و چاودێری سیاسی باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا گه‌وره‌ترین دوژمنی کورده‌ و نابێت که‌س چاوه‌ڕێی دۆستایه‌تیی لێبکات و پێشی وایه‌ بۆ وه‌ستانه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دوژمن، کورد پێویستیی به‌ یه‌کگرتن هه‌یه‌.

کوردپرێس: عه‌بدولخالق، نووسه‌ر و چاودێری سیاسی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات كه‌وا كێشه‌ی كورد له‌وه‌ ده‌رچوووه‌ كێشه‌ی لایه‌نێک بێت، هه‌ندێک له‌ كێشه‌كان تایبه‌تن به‌ یه‌ک لایەن و هه‌ندێک كێشه‌ش هه‌یه‌ تایبه‌ته‌ بە حزبێکەوە بۆیه‌ ئێمه‌ پێویستمان به‌ كۆمكارێكی کوردستانیی هه‌یه‌.

مه‌سعوود عه‌بدولخالق وتیشی: "ئه‌وه‌ ده‌رکه‌وتوووه‌ تورکیا گه‌وره‌ترین دوژمنی کورده‌، ئۆپه‌راسیۆنی له‌ عێراق، سووریا و خودی تورکیا هه‌یه‌، نیازه‌کانی زۆر خراپه‌ بۆیه‌ دیسان ده‌ڵێین پێویسته‌ کورد ئاگاداری ئه‌وه ‌بێت و چاوه‌ڕێ نه‌بێت توركیا ڕۆژێک ببیێته‌ دۆستمان به‌ڵکوو ده‌بێت له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌ودا یه‌کگرتوو بین."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51070

Your Comment

You are replying to: .
captcha