بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایدەگەیێنێت ئەمڕۆ دووشەممە شا عهبدوڵڵا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە بەغدا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق بەمەبەستی پتەو کردنی پەیوەندییە ئابووری و سیاسی و ئەمنییەکانی نێوان عێراق و ئوردن-دا.
ئەو سەردانەی شا عەبدوڵا دوای سەردانی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق دێت بۆ ئوردن لە 15ی مانگی 11ی ساڵی رابردوو لە چوارچێوەی ئەو سەردانەنەی کە بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامی دا بەمەبەستی پتەو کردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات.
بەپێی میدیای فەرمیی ئوردن، شای ئوردن دەیەوێت هاوکارییەکانی نێوان عێراق و وڵاتەکەی زیاتربێت بەتایبەت لە بوارەکانی تیرۆر و ئابووری و بازرگانیدا.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment