سه‌عید مه‌مۆزینی: داعش مه‌ترسی له‌سه‌ر هاووڵاتییانی مووسڵ دروست ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی 14ی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت که‌ داعش له‌ مووسڵ ده‌ستی به‌ جموجۆڵ كردوووه‌ و مه‌ترسی له‌سه‌ر هاووڵاتییان دروست بوووه.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عید مه‌موزینی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ مووسڵ ڕای‌گه‌یاند: "دۆخی ئه‌منیی مووسڵ مه‌ترسیداره ‌و كوشتن و ڕفاندنی هاووڵاتییان ڕووی له‌ زیادبوون كردوووه‌ و داعش ده‌ستی به‌ جموجۆڵ كردوووه ‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر هاووڵاتییانی مووسڵ دروست بوووه."

سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌ زیادبوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ مووسڵ و بڵاوه‌پێكردنیان ده‌كه‌ن سه‌عید مه‌موزینی بێ‌ئاگاییی خۆی ده‌ربڕی و وتی: "هیچ شتێكی له‌و جۆره‌ به‌دی نه‌كراوه‌ له‌ ئێستادا".

ناوبراو داواشی كرد که‌ حكوومه‌تی عێراق هه‌وڵی به‌هێزكردنی دۆسیه‌ی ئه‌منیی مووسڵ بدات و پۆلیسی فیدراڵی بنێرێته‌ ناوچه‌كه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51052

Your Comment

You are replying to: .
captcha