به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عید مه‌موزینی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له مووسڵ ڕایگه‌یاند: "دۆخی ئه‌منیی مووسڵ مه‌ترسیداره و كوشتن و ڕفاندنی هاووڵاتییان ڕووی له زیادبوون كردوووه و داعش ده‌ستی به جموجۆڵ كردوووه و مه‌ترسی له‌سه‌ر هاووڵاتییانی مووسڵ دروست بوووه."
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له زیادبوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له مووسڵ و بڵاوه‌پێكردنیان ده‌كه‌ن سه‌عید مه‌موزینی بێئاگاییی خۆی ده‌ربڕی و وتی: "هیچ شتێكی له‌و جۆره به‌دی نه‌كراوه له ئێستادا".
ناوبراو داواشی كرد که حكوومه‌تی عێراق هه‌وڵی به‌هێزكردنی دۆسیه‌ی ئه‌منیی مووسڵ بدات و پۆلیسی فیدراڵی بنێرێته ناوچه‌كه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment