هاوپه‌یمانی باس له‌ پێشڕه‌وتی گه‌وره‌ی کوردی سووریا به‌ سه‌ر داعش ده‌کات

به‌شی جیهان- وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش ده‌ڵێت: هێزی سووریای دیموکراتیک به‌ سه‌رکردایه‌تیی کورد پێشکه‌وتنی گه‌وره‌ی له‌ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ داعش به‌ده‌ست هێناوه‌ و ڕووبه‌رێکی به‌رفراوانی له‌ بنده‌ست ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ ئازاد کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شۆن ڕایان وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش گوتی: هێزه‌کانی SDF پێکهاتوو له‌ کورد و عه‌ره‌بی سووریا پێشڕه‌وتێکی زۆریان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بوووه‌ و به‌رده‌وامن له‌ ئازادکردنه‌وه‌ی دیکه‌ی ناوچه‌کانی بنده‌ستی ئه‌و گرووپه‌.

ناوبراو به‌ ڕۆیتێرزی ڕاگه‌یاند: ڕاسپێردراوی هێزی هاوپه‌یمانان شکستپێهێنانی به‌ ته‌واوه‌تی داعشه‌ و هێشتاکه‌ ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ هه‌ڕه‌شه‌یێکی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر سه‌قامگیریی ناوچه‌که‌ دێته‌ ئه‌ژمار هه‌ر بۆیه‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌ کۆتایی نه‌هاتوووه‌.

مسته‌فا بالى به‌رپرسی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده‌ش به‌ ئاژانسى هه‌واڵى ڕۆیته‌رزى ڕاگه‌یاندوووه: به ‌پاڵپشتیی هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌ دوو ڕۆژى ڕابردوودا فشار و هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر چه‌کدارانى داعش زیاد کردوووه‌ و ئێستا چه‌کدارانى ئه‌و ڕێکخراوه‌ له‌ دواساته‌کانیاندان.

به‌رپرسى نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ هێزه‌کانیان پێشڕه‌وى گه‌وره‌یان کردوووه‌ به‌ره‌و سنووره‌کانى عێراق و به‌رده‌وامن له‌ ئازادکردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى له ‌ژێر ده‌ستى چه‌کدارانى داعشدا ماون.

بالى ئاشکراى کردوووه‌ که‌ شه‌ڕڤانان له‌ دوو ڕۆژى ڕابردوودا به‌ پاڵپشتى و هه‌ماهه‌نگیی هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا هێرشه‌کانیان چڕ کردوووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "چه‌کدارانى داعش له‌ دواساته‌کانیاندان و ده‌زانن ئه‌مه‌ هه‌ڵمه‌تى کۆتایی‌پێهێنانیانه‌".

هاوکات له‌گه‌ڵ باس کردن له‌و پێشڕه‌وییانه‌ و قه‌تیس کردنى داعش، ئاماژه‌ى به‌وه ‌کردوووه‌ که‌ شه‌ڕ دژى تیرۆر کۆتایى نه‌هاتوووه‌ و ئه‌و چه‌کدارانه‌ى ماون هێشتا مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیرى و "هێشتا ئه‌رکه‌که‌ کۆتایى نه‌هاتوووه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51046

Your Comment

You are replying to: .
captcha