بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد بن راشد جێگری سەرۆكی ئیمارات و سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە و حاكمی دوبەی، لە كتێبە نوێیەكەیدا بەناوی "چیڕۆكی من.. 50 چیڕۆک لە پەنجا ساڵدا"، نهێنی دیدار و وتوێژەكانی لەگەڵ چەند سەرۆک و دیكتاتۆرێكی عەرەب ئاشكرا كردووە، لە نێواندا موعەمەر قەزافی سەرۆكی لەسێدارەدراوی لیبیا و سەدام حوسێنی لەسێدارەدراو هەن.
بن راشد لە كتێبەكەیدا باسی لە دەبەنگییەكی سەدام كردووە كە بەر لە شەڕی ئازادكردنی عێراقدا لە 2003، پێی راگەیاندبوو واز لە دەسەڵاتەكەی بێنێت و ڕوو بكاتە دوبەی، بەڵام ئەو رەتی كردبووەوە، لە ئەنجامیشدا وەک دیكتاتۆرێک ناوی چووە مێژووەوە و دوای كوژرانی كوڕەكانی، خۆیشی لەسێدارە درا.
سەرچاوە: سپۆتنیکی ڕووسی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment