بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە بەیاننامەکەدا هاتووە:
لە کەشێکی لەو جۆرەدا، بەڕێوەبەریی ئاکەپە – مەهەپەی کە چەندین ساڵە گوشارێکی قورس و گۆشەگیریی دەسەپێنن، لە ڕۆژی شەممە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ دا محەمەد ئۆجالانیان نارد بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتنی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دا، دەبێت پێش هەموو شتێک ئەوە روون بێت و بزانرێت، ئەوەی کە چاوپێکەوتنی ١٢ی کانوونی دووەمی رێکخست، هەڵمەتی بەرخودان بوو، لەسەر ئەو بنەمایە سەرکەوتنی دەستپێکی هەڵمەتی بەرخۆدانەکەمان لەژێر دروشمی 'ئێمە گۆشەگیریی تێکدەشکێنن، فاشیزم هەڵدەوەشێنین' بە پێشەنگایەتی لەیلا گوڤەن دەستی پێکرد، لەو چوارچێوەیەشدا ئێمە پیرۆزبایی لە دۆستەکانمان دەکەین و هیودارین، کە ئەو سەرکەوتنە هەر بەردەوامیی هەبێت.
بەڵام روونە چاوپێکەوتنی ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ بە مانای ئەوە نییە، کە گۆشەگیریی کۆتایی پێهاتبێت، بۆیە گوشار و سزاکانی فاشیزم لە ئیمراڵی لە دژی ئۆجالان بەردەوامیی هەیە، لەبەر ئەوەش هەڵمەتەکەمان، کە ئێمە وەک بزووتنەوەی ئازادیی بە دروشمی 'ئێمە گۆشەگیریی تێکدەشکێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین' دەستمان پێکردووە، بەردەوامیی دەبێت، دەبێت هاوڕێیان، گەل و دۆستانمان بە هەڵە تێنەگەن، چاوپێکەوتنی ١٢ی کانوونی دووەم لە راستیدا بۆ تێکدانی هەڵمەتی 'ئێمە گۆشەگیریی تێکدەشکێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین'ە. ئەوە لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەوە وەک هەوڵێکی شەڕی دەروونی رێکخراوە، هەر خۆی لە خۆیدا ئەنجامدانی ئەو دیدارە لە رۆژی شەممەدا نیشانەیێکی روونی ئەو هەوڵەی ئاکەپە و مەهەپەیە.
سەرچاوە: هاوار نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment