فرسه‌ت سۆفی: گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکوومه‌ت ده‌ست پێده‌که‌ینه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی شاندی دانووستانکاری پارتی ڕای‌گه‌یاند که‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا گفتوگۆکانیان بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی هه‌رێم ده‌ست پێده‌که‌نه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فرسه‌ت سۆفی سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی حزبه‌کان له‌ قۆناغی ئێستای هه‌رێمدا گوتی: له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا گرنگه‌ مۆدێلێکی نوێ له‌ کوردستان پێشکه‌ش بکه‌ین و په‌یوه‌ندییێکی نوێ له‌ نێوان حکوومه‌ت و حزبی سیاسی دابڕێژینه‌وه‌ که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی هاوبه‌ش بێت.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: له‌ داهاتوویێکی نزیکدا و له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ جددی هه‌نگاوه‌کانی پێکهێنانی حکوومه‌ت ده‌ست پێده‌که‌ینه‌وه‌ و لێکتێگه‌یشتنی باشیش هه‌یه‌ له‌ نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌دا که‌ ده‌یانه‌وێت به‌شدار بن له‌ حکوومه‌تدا.

فرسه‌ت سۆفی ڕاشیگه‌یاند: "گه‌شبینم به‌وه‌ی که‌ به‌مزوووانه‌ کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێم پێکده‌هێنرێت".

شایانی باسه‌؛ ئه‌مڕۆ 104 ڕۆژ به ‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستاندا تێده‌په‌ڕێت و له‌و ماوه‌یه‌شدا پارتی و یه‌کێتی چه‌ندین جار بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی هه‌رێم کۆ بوونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام تا ئێستا سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێککه‌وتن.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51007

Your Comment

You are replying to: .
captcha