به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوکات له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا، تورکیا و به‌رهه‌ڵستکارانی سوپای ئازادی سووریا خۆیانیان بۆ ده‌ست پێکردنی هێرشێکی دیکه دژ به کورد له باکووری سووریا ئاماده کردوووه.
پلات جان فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌کانی کوردی سووریا و بنیاتنه‌رێکی هێزه کوردییه‌کانی سووریا ناسراو به (YPG) داوا له هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی -که هاوشانی کوردی سووریا له‌گه‌ڵ داعش و دیکه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان له سووریا شه‌ڕیان کردوووه- ده‌کات کورده‌کان به‌ره‌وڕووی مه‌ترسییێکی زیاتر نه‌که‌نه‌وه و به‌جێیان نه‌هێڵن.
ناوبراو له یادداشته‌که‌یدا له ماڵپه‌ڕی دیفنس پۆست ڕایگهیاندوووه که کوردی سووریا له ڕێگای به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه‌کانی داعش و ئه‌لقاعیده و دیکه‌ی شوێنکهوتوووهکانی ئه‌و گرووپانه زیاتر له 8 هه‌زار هێزی شه‌ڕڤانی له‌ده‌ست داوه و ئێستاش که تورکیا هه‌ڕه‌شه له کورد و ده‌ستکه‌وته‌کانیان ده‌کات و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه‌کان درێژه‌ی هه‌یه، هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌یه‌وێت له سووریا بکشێته‌وه.
پلات جان جه‌ختی کرده‌وه: هێشتاکه مه‌ترسییێکی زۆر هه‌ڕه‌شه له کوردی سووریا ده‌کات هه‌ر بۆیه به‌جێهێشتنی کورده‌کان له‌م کاته‌دا نه‌ک عاقڵانه‌یه و نه‌ک عادڵانه که‌واته نابێت هێزی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی کورده‌کان به‌جێ بهێڵێت.
فه‌رمانده‌ی باڵای هێزی دیموکراتیکی سووریا گوتیشی: کوردی سووریا به شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ داعش، ئاسایشی ئه‌ورووپا، ئه‌مریکا و جیهانیان دابین کرد و ئێستاکه ئه‌وان ده‌بێت ئه‌رکه‌کانیان له به‌رانبه‌ر کورد ڕاپه‌ڕێنن و به‌ڵێنه‌کانیان جێبه‌جێ بکه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment