بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوڕێ مەلا ستار پەرلەمانتارى یەکێتى دەڵێت: " ڕێبەر ئەحمەد کاندیدەکەی پارتی سکاڵای یاسای لەلایەن کاروان گەزنەیی لەسەرتۆمار کراوە و نەچووەتە بەردەم دادگا كاندیدە نوێیەكەی پارتی و سێبەرەكەی مەسروور بارزانی، هەمان چارەنوسی فوئاد حسێن و هۆشیار زێباری دەبێت".
مەلا ستار ئاماژەى بەوەش کردووە، ئەو كاندیدە نوێیەی پارتی تۆمەتبارە بە راپێچكردنی دەیان رۆژنامەنووس و چالاكوانی زیندانیكراو.
پەرلەمانتارەکەى یەکێتى باس لەوە دەکات، ئەو كاندیدە نوێیە لەلایەن پەرلەمانتارێكەوە سكاڵای لەسەرە و بەھۆی دەستوەردانی حزبییەوە نەچووەتە بەردەم دادگا.
هاوکات کاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری یەکێتى رایگەیاند، وەزیری ناوخۆ تۆمەتبارە بە بەکارهێنانی دەسەڵاتی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەت، بۆ ئەو مەبەستە بەندە لە ڕێکەوتی ١١-٤-٢٠٢٠ بە تۆمەتی بەکارهێنانی دەسەڵاتی گشتی لە پێناو بەرژەوەندی تایبەت، سکاڵای یاساییم لەسەر ڕێبەر ئەحمەد- وەزیری ناوخۆیی هەرێم تۆمارکرد".
ناوبراو ئاماژەى بەوەش کردووە، کە رێبەر ئەحمەد سکاڵای یاسایی لەسەرە و تا ئێستا بە فشاری سیاسی سکاڵاکە نەجووڵێندراوە.
Your Comment