هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە کەرکووک پێشێل کردنی دەستووری عێراقە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حەشدی شەعبی لە باکووری عێراق ڕایگەیاند: هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە لایەن حزبە کوردستانییەکانەوە لەسەر بنکە و بارەگاکانیان لە کەرکووک پێشێل کردنی دەستووری عێراقە و ئەگەر سەرۆک وەزیران بیهەوێت هێزە ئەمنییەکان ڕووبەڕووی ئەو هەوڵە دەبنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حسێنی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە لایەن حزبە کوردستانییەکانەوە لەسەر بنکە و بارەگاکانیان لە کەرکووک پێشێل کردنی دەستووری عێراقە و زیادی کرد ئەگەر عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران فەرمان دەربکات هێزە ئەمنییەکان ڕووبەڕووی ئەو هەوڵە دەبنەوە و ئەنجامدەرانی ئەو هەوڵەش دەدرێنە دادگا.

حسێنی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستا لە کەرکووک هەوڵێکی هاندەرانەیە و داوای لە کوردەکان کرد کێشەکانی نێوماڵی خۆیان نەبەنە کەرکووک.

سەرچاوە: سوومریە نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50989

Your Comment

You are replying to: .
captcha