بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پۆمپیۆ لەوبارەیەوە وتی: "ئیمە گفتوگۆیان لەگەڵدا دەکەین، تەنانەت کاتێک قسە دەکەین لەسەر چۆنێتی وەدیهێنانی ئەوەی کە بە چ شێوازێک پارێزگاری لە هێزەکانمان بکەین، تورکیا جەختی کردووەتەوە لەکاتی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا هێزەکانیان سەلامەت و بێ زیان دەبن."
دەربارەی کوردانی سووریاش وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: "ئەوەی هەفتەی ڕابردوو وتوومە، ئەو کەسانە لەگەڵ ئێمە تێکۆشانیان کردووە، گرنگ ئەوەیە چیمان لەدەستدێت بیکەین بۆئەوەی دڵنیابینەوە لەوەی ئەوانەی هاوشانی ئێمە شەڕیان کردووە پارێزراو دەبن، ئەردۆغانیش بەڵێنی ئەوەی داوە."
لە کۆتایی وتەکانیدا پۆمپیۆ ڕایگەیاند ئەردۆغان قسەی کردووە دەربارەی تیرۆریستان بەوپێیەی مایەی هەڕەشەن، ئەوانیش دانیان بەوەدا ناوە هەڕەشە هەیە لەسەر تورکیا لەلایەن تیرۆریستانەوە و ئێمە لەو ڕوانگەیەوە پشتیوانی دەکەین، لە هەر شوێنێک تیرۆریستان و توندڕەوەکان هەبن ئەوان ئامادەن هاوکاریی هەر وڵاتێک بکەن بۆ ئەو مەبەستە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment