به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 9ی کانوونی دووهه‌می 2019 فه‌یسه‌ڵ میقداد جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سووریا له لێدوانێکى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشکراى کردوووه له سه‌روبه‌ندى هه‌وڵه‌کانى تورکیا بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسیۆن، په‌یوه‌ندییان به لایه‌نى کوردییه‌وه کردوووه و ده‌ڵێت: "په‌یوه‌ندیمان پێوه کردوون و گه‌شبینم به گفتوگۆ و ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ کورد".
جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سووریا باسى له‌وه کردوووه: ئه‌زموونه‌کانى ڕابردوو له‌باره‌ى گفتوگۆ و دانیشتن له‌گه‌ڵ هێزه کوردییه‌کان هانده‌ر نییه به‌ڵام ئه‌و دۆخه‌ى ئیستا هاتوووه‌ته پێشه‌وه وای کردوووه گه‌شبین بین به گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نى کوردى و وتووشیه‌تى که هیچ ڕێگه‌یێکى دیکه نییه جگه له گفتوگۆ.
ئه‌و لێدوانه‌ى جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سووریا له کاتێکدایه له ماوه‌ى ڕابردوودا به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته هێرش و ده‌ستوه‌ردانى تورکیایان ڕه‌ت کردوووه‌ته‌وه و داوایان کردوووه ڕێگرى بکرێت له هه‌ر هه‌وڵێکى له‌و شێوه‌یه.
سه‌رچاوه: ڕۆیتێرز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment