بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هوشیار ئیسماعیل ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی ڕۆژنیووزدا ڕایگەیاند: لەگەڵ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له سنووری شارۆچکه‌ی خانه‌قینی سه‌ر به پارێزگای دیاله بۆشایێکی ئه‌منیی دروست بووه، بە تایبەت لە گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەکە، ئەوەش وای کردووە چەتەکانی داعش ناو بەناو هێرش بکەنه سه‌ر گونده‌کان، بۆیە گوندنشینەکان خۆیان ئەرکی پارستنی ناوچەکەیان لە ئەستۆ گرتووە.
دانیشتوویێکی گوندی شێرهوهنه لە سنووری خانەقین، پشتڕاستی کردەوە کە ئەوان بە شەوان پارێزگاری لە خۆیان دەکەن و وتی: "له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ هێزێکی هه‌ردوو حکوومه‌تی بەغدا و هەولێر له گونده‌که‌مان نییه و چه‌ته‌کانی داعش به ئاشکرا له سنووری گونده‌که‌مان بوونیان هه‌یه و هێرش ده‌که‌نه سه‌رمان، وه‌ک دانیشتوانی گوند خۆمان پارێزگاری له خۆمان ده‌که‌ین و شه‌وانه تا به‌یانی پاسه‌وانی گوندهکهمانین، چه‌ند جارێکیش داوامان کردووه هێز بۆ پاراستنمان بێت له هه‌ردوو حکوومه‌ت، به‌ڵام که‌س وه‌ڵامی نه‌داوینه‌ته‌وه".
ئەو گوندانەی لە سنووری خانەقین ئەرکی پاراستنی گوندەکانی خۆیان گرتووەتە ئەستۆ، ژمارەیان زیاد لە ٧٠ گوندە، لەوانە گونده‌کانی، مه‌ردان، ئیخوه، سور مه‌یلی، عه‌لیاوا، عه‌لیاوای زههاوییهکان، باجه‌لان و شێره‌وه‌ن، کە بەشێکیان دانیشتوانەکەی کوردن و بەشێکیشیان عەرەبن.
هوشیار ئیسماعیل، ئه‌ندامی کوردی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله دەڵێت: له‌سه‌ر ئه‌و پرسه پارێزگار و به‌رپرسی ئۆپەراسیۆنەکان و پۆلیسی فیدراڵیان ئاگادار کردوه‌ته‌وه و داوام لێکردوون بۆ ئەوەی هێز بنێرن بۆ سنووری ئه‌و گوندانه بۆ پاراستنی هاوڵاتیان، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامیان نه‌بووه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment