بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا ڕاپۆرتەکان باسیان لە جێگیر بوونی ژمارەیێکی زۆر لە هێزە ئەمریکییەکان لە بنکەی سەربازیی K1 لە کەرکووک کردووە و ئەو هەوڵەی ئەمریکا کاردانەوەی زۆری بەدواوە بووە، بەرپرسانی خۆجێیی کەرکووک جەخت دەکەنەوە ئەم هەوڵەی ئەمریکا بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکانی داعشە و هەروەها گۆڕینی ستراتێژیی ئەمریکایە هەمبەر کورد.
هەروەها ڕێبوار تاڵەبانی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک تەکید دەکات کە جێگیر بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە کەرکووک بە ئامانجی گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە عێراق ئەنجام دراوە.
بەڵام مەحموود عوسمان سیاسەتوانی ناسراوی کوری عێراقی جەخت دەکاتەوە کە هیچ هەوڵێکی ئەمریکا لە بەرژەوەندیی کورددا نییە.
ناوبراو هۆشداری بە سەرکردە کوردەکان دەدات و دەڵێت ئەمریکا هیچ سەنگێک بە کورد نادات و تەنها گرنگایەتی بە ئامانج و سیاسەتەکانی خۆی لە وڵاتانی ناچەکەدا دەدات.
مەحموود عوسمان ئاماژە دەکات کە پاش گەمارۆ خستنە سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە و کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا کەرکووک گرنگایەتییێکی زۆری بۆ ئەمریکا هەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment