خه‌سره‌و گۆڕان كێشه‌ی سه‌ره‌كیی نێوان پارتی و یه‌كێتی ئاشكرا ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- خه‌سره‌و گۆران ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی کێشه‌ی سه‌ره‌کیی نێوان پارتی و یه‌کێتی ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت: "هه‌موو لایه‌نه‌كان داوای به‌شداری كردن له‌ حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كه‌ن به‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵیشه‌وه‌ و یه‌كێتییشه‌وه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خه‌سره‌و گۆران له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكادا ئاماژه‌ى به‌وه ‌داوه‌ که‌ كێشه‌ی هه‌ره‌سه‌ره‌كیی ئێستای نێوان پارتی و یه‌كێتی ئه‌وه‌یه‌ پارتی حكوومه‌تی په‌نجا به‌ په‌نجا ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌و جۆره‌ حكوومه‌ته‌ی ده‌وێت و ده‌یه‌وێت زۆرترین پۆست ببات كه‌ ئه‌مه‌ش جێگای قبووڵ نییه‌ چوونكه‌ هه‌ر به‌ ته‌نها یه‌كێتی له‌ گۆڕێ نییه‌ و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش هه‌ن وه‌ک گۆڕان و كۆمه‌ڵ و پێكهاته‌كانی‌تر.

ناوبراو وتیشى: له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان فكره‌ی ئۆپۆزسیۆن بوون نییه‌، هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌ حكوومه‌تدا به‌شدار بن و داوای به‌شداری كردن له‌ حكوومه‌ت ده‌كه‌ن به‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامیشه‌وه‌، پارتی به‌و پێیه‌ی زۆرینه‌ی هێناوه‌ ده‌یه‌وێت ئازاد بێت له‌وه‌ی 50+1 له‌گه‌ڵ كام لایه‌ن پێكبێنێت، چوونكه‌ لای ئێمه‌ كه‌ ده‌ڵێین حكوومه‌تی بنكه‌فراوان مه‌رج نییه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شدار بن تیایدا، ده‌كرێت پارتی به ‌ته‌نها له‌گه‌ڵ یه‌كێتی یاخود به ‌ته‌نها له‌گه‌ڵ گۆڕان یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان حكوومه‌ت پێكبهێنێت.

خه‌سره‌و گۆران ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌: پارتی نه‌رمی زۆری بۆ لایه‌نه‌كان نواندوووه‌ به‌تایبه‌ت بۆ یه‌كێتی به‌ڵام ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ له‌ ئیستحقاقاتی خۆی تا كۆتایی هه‌ر سازش بكات و پێشى وایه‌ كه‌ حكوومه‌تێک له‌ ‌هه‌رێمی كوردستان بێ یه‌كێتی پێكبێت بێ كێشه‌ نابێت بۆیه‌ بوونی یه‌كێتی له ‌ناو حكوومه‌ت شتێكی پێویسته‌.

ناوبراو له‌باره‌ی سیسته‌می دووئیداره‌ییش وتی: پێش سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و دوو حیزبه‌ گۆڕان و حیزبه‌ بچووكه‌كانی‌تر دوو ئیداره‌یی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ چوونكه‌ زیانمه‌ندی یه‌كه‌م ئه‌و حیزبانه‌ ده‌بن و ئه‌وه‌نده‌ی‌تر بچووک ده‌بنه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50932

Your Comment

You are replying to: .
captcha