بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە کۆبوونەوەی ئاکار و دەنفۆرد و وەفدی یاوەریدا، کە هاوکات سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا یاشار گولەر بەشداربوو تێیدا بیروڕا ئاڵوگۆر کرا دەربارەی پێشهاتەکانی باکووری سووریا، کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچەکە، وەرگرتنەوەی ئەو چەکانی دراوە بە یەپەگە و پرسی بەرەنگاریی رێکخراوە تیرۆریستییەکان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئاکار بەوەفدەکەی راگەیاندووە هێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیا دژی کوردەکان نییە بەڵکوو بەرەنگاری رێکخراوە تیرۆریستیەکانی پەکەکە و یەپەگە و داعش دەبێتەوە کە بوونەتە مایەی هەڕەشە بۆسەر تەواوی کۆمەڵە دینیەکان و ئەتنیکەکانی ناوچەکە، هەمووکاتێک وڵاتەکەمان رێز دەگرێت لە یەکپارچەیی خاکی سووریا و عێراق.
ئاكار جهختی لهوه كردهوه كه به زووترین كات نهخشه رێگهی منبج جێبهجێ بكرێ و پهكهكه و یهپهگه له ناوچهكه دهر بكرێت. تورکیا هەموو رێوشوێنێک دەگرێتە بەر کە پێویست بێت بۆ سەقامگیری ناوچەکە و ئاسایشی سنوورەکانی خۆی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment