به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌ممه‌د سه‌لمان گوته‌بێژى نووسینگه‌ى محه‌ممه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتی: "ئه‌وه‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه گوایه عادل عه‌بدولمه‌هدی ناوى هه‌ریه‌ک له فالح فه‌یاز بۆ وه‌زیری ناوخۆ و سه‌لیم جبوورى بۆ وه‌زیری به‌گرى و حاكم ڕزگار محه‌ممه‌د ئه‌مین بۆ وه‌زیری داد پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كردوووه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ریان، نووسراوێكی ساخته‌یه".
هاوكات ڕۆژی سێشه‌ممه (8ى كانوونى دووه‌مى 2019) سه‌رچاوه‌یێكی حكوومى ڕایگه‌یاند: "نووسراوه‌كه ساخته‌یه و به ئاشكرا ڕوونه چوونكه چه‌ندین هه‌ڵه‌ى نووسینی تێدایه و له ڕووی داڕشتنیشه‌وه دووره له‌وه‌ى له نووسینگه‌ى سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه ده‌رچووبێت".
شایانی باسه که تا ئێستاش لایه‌نه‌كان ناكۆكن له‌سه‌ر ناوى كاندیده‌كان بۆ ئه‌و سێ وه‌زاره‌ته‌ى له كابینه‌ى حكوومه‌ت به بێ وه‌زیر ماونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: باسنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment