زانیاریمان نییه‌ له‌سه‌ر جێگیركردنى هێزى نوێى ئه‌مریكى له‌ عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەسەر ئەوە کرد کە هیچ زانیارییێکمان نییه‌ له‌سه‌ر جێگیركردنى هێزى نوێى ئه‌مریكى له‌ عێراق و وتیشی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی هێزی بیانی لە وڵاتەکەی کەم دەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ڕۆژی سێشەممە لە کونفرانسی حەفتانەی خۆیدا لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی جێگیر بوونی هێزی ئەمریکی لە عێراق وتی: ژماره‌ى هێزه‌ بیانییه‌كان لە عێراق كه‌می كردووه‌ و به‌هیچ جۆرێک زانیاریمان نییه‌ له‌سەر جێگیركردنى هێزى نوێى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر خاكى عێراق.

عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌ كۆنگره‌ى هه‌فتانه‌یدا وتیشى، هیچ زانیارییێک نییه‌ بۆ دروست كردنى ناوه‌ندێكى راوێژو مه‌شق له‌سه‌ر خاكى عێراق لەبارەى ئه‌و هێزه‌ى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كه‌ بڕیاره‌ له‌ سووریا بكشێنه‌وه‌.

له‌باره‌ى هه‌نگاوه‌كانى ته‌واو کردنی حكوومه‌ت ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ناوى كاندیدى وه‌زاره‌ته‌كانمان بۆ ته‌واو کردنی حكوومه‌ت داوه‌ته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ لەسەرى ڕێكبكه‌ون.

لەدواى بڕیارى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە سووریا، لەچەند لێدوانى جیاوازدا بەرپرسانى باڵاى کۆشکى سپى رایانگەیاندووە کە لەڕێگەى خاکى عێراقەوە هێزەکانیان لە سووریا دەکشێننەوە.

سەرچاوە: سوومریە نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50910

Your Comment

You are replying to: .
captcha