بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی موفتی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا ڕایگەیاند: ساڵەهایە کە تورکمانەکان جەخت لە سەر ئیدراەدانی هاوبەشی کەرکووک لەگەڵ کورد دەکەنەوە.
ناوبراو جەختی کردەوە لەسەر گرنگایەتیی ئیستیحقاقی نەتەوەیی تورکمانەکان و وەرگرتنی پۆستی پارێزگاریی کەرکووک لە لایەن تورکمانەکانەوە و زیادی کرد: پاش و پێش ڕووخانی ڕەژیمی پێشووی عێراق تورکمان ئەو پۆستەی وەرنەگرتووە و ئێستا دۆخەکە بۆ وەدەستەوە گرتنی پۆستی پارێزگاریی کەرکووک لە لایەن تورکمانەوە و ئیدارەدانی هاوبەشی پارێزگای کەرکووک لەگەڵ کورد گونجاوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment