بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەردۆغان لە وتەکانیدا هێرشی کردە سه‌ر جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا و لێدوانه‌كانی به‌رامبه‌ر بارودۆخی سووریا به هه‌ڵه‌ی كوشنده ناوبرد".
سه‌رۆک كۆماری توركیا ده‌ڵێت: "جۆن بۆڵتن، له لێدوانه‌كانیدا به‌رامبه‌ر ره‌وشی سووریا هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی كردووه و توركیاش ئاماده‌كارییه‌كانی به كۆتاهێناوه بۆ ئه‌نجام دانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربانی له سووریا".
ئه‌ردۆغان زیادی کرد: "ناتوانین لێدوانه‌كانی جۆن بۆڵتن كه له‌باره‌ی سووریاوه له ئیسرائیل داوونی قه‌بووڵ بكه‌ین، ئه‌و هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی كردووه له لێدوانه‌كانی ئه‌م دوواییهیدا".
ئه‌ردۆغان ئه‌و قسانه‌ی به بانگه‌شه‌ی بێ بنه‌ما له قه‌ڵه‌مداوه كه باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن توركیا كورده‌كان ده‌كاته ئامانج و گوتوویه‌تی: "قه‌سه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوی بێ به‌هان".
سه‌رۆک كۆماری توركیا ده‌ڵێت: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام كه‌سانی دیكه له ئیداره‌كه‌یدا هه‌ن هه‌ڵوێستی جیاوازیان هه‌یه".
ئه‌ردۆغان گوتوویه‌تی: "ته‌واوی ئاماده‌كاریمان كردووه بۆ ئه‌نجام دانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی و به‌م زووانه‌ش ده‌ست پێده‌كات، ئامانجی پرۆسه‌كه‌ش بۆ پاراستنی دانیشتوان و یه‌كێتی خاكی سووریایه".
ئه‌ردۆغان جارێكی دیكه هێرشی كرده‌وه سه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان و گووتی: "په‌كه‌كه ناتوانێت نوێنه‌ری كورد بێت، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لیش له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه دوو رووی دراوێكن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌و قسانه‌ی ده‌ڵێن ھێزه‌كانی سووریای دیموكراتی به‌ره‌نگاری داعش ده‌بێته‌وه له سووریا، جگه له "درۆیێكی گه‌وره" هیچی دیكه نییه".
ئه‌وه له كاتێكدایه ئێستا جۆن بۆڵتن و شاندێكی ئه‌مه‌ریكی، به سه‌ردانێک له توركیان و ئامانجی سه‌ره‌كییان باس كردنی چه‌ندین پرسی تایبه‌ته به ره‌وشی سووریا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment