به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش ڕاگه‌یاندنی بڕیاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا، کوره‌کان نیگه‌رانن له‌وه‌ی که تورکیا هێرش بکاته سه‌ر ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌وان له باکووری سووریا و هاوشێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ساڵی ڕابردوو که تێیدا عه‌فرینی له ژێر کۆنتڕۆڵی هێزی کوردی سووریا ده‌رهێنا، باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریاش داگیر بکات.
به‌ڵام مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له گفتوگۆیێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "سی ئێن بی سی"ی ئه‌مه‌ریكی به‌ر له‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ست پێبكات ڕایگه‌یاند: له كاتی گفتوگۆكاندا ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا پابه‌ندبوونی خۆی به شه‌ڕی دژی داعش به تره‌مپ ڕاگه‌یاندوووه و دووپاتی كردوووه‌ته‌وه که دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی داعش به‌رده‌وام ده‌بن.
پۆمپیۆ له گفتوگۆكه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه: ئه‌ردۆغان دڵنیایی ئه‌وه‌شی داوه‌ته تره‌مپ که ئه‌و هێزانه‌ی شانبه‌شانی ئه‌مه‌ریكا شه‌ڕی دژی داعشیان كردوووه ناكاته ئامانج و پارێزراو ده‌بن.
جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریکا که سه‌ردانی تورکیای کردوووه ڕای‌گه‌یاندوووه که پرسی پاراستنی هێزه كوردییه‌كان یه‌کێک ده‌بێت له ته‌وه‌ری گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا بۆ ئه‌وه‌ی دوای كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا پارێزراو بن و نه‌كرێنه ئامانج.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment