٨ کانوونی دووەم ٢٠١٩ - ١٠:٠٤
شاندی ئه‌مریكا گه‌یشته‌ تورکیا

به‌شی تورکیا- جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەییی ئه‌مریكا و شاندی یاوه‌ری گه‌یشتنه‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و شاندی ئه‌مریکا دوای دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌ ئیسرائیل گه‌یشتوووه‌ته‌ ئه‌نقه‌ره‌ و له ‌نێو شانده‌كه‌شدا جۆزیف دونفۆرد سه‌رۆک ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا و جێمس جێفری كه‌ وه‌ک نوێنه‌ری تایبه‌تی هاوپه‌یمانیی جیهانی له‌ شوێنی بریت مه‌كگۆرک دانراوه‌، هه‌ن.

زانیارییه‌کان باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌و شانده‌ له‌ کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماردا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمار، ئیبراهیم کاڵن وته‌بێژی سه‌رکۆمار و سه‌عده‌ت ئۆناڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کۆ ده‌بێته‌وه‌.

بڕیاریشه‌ ژێنڕاڵ یاشار گولر فه‌رمانده‌ی ئه‌رکانی گشتیی هێزی چه‌کداری تورکیا دیدارێکی جیای له‌گه‌ڵ جۆزف دانفۆرد هاوتا ئه‌مریکییه‌ی هه‌بێت.

هاوکات له‌ وه‌زاره‌تخانه‌ی به‌رگریی تورکیاش خولووسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا پێشوازی له‌ جۆن بۆڵتۆن و جێمس جێفری ده‌کات.

شانده‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیادا تاوتوێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی فه‌تۆ و په‌كه‌كه‌، سیسته‌می به‌رگریی پاتریۆت و په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كان ده‌كات به‌تایبه‌تیش پرسی مه‌نبه‌ج و سووریا.

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50874

Your Comment

You are replying to: .
captcha