2 هه‌زار و 839 مین له‌ هه‌ولێر پووچه‌ڵ کراونه‌ته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی کاروباری مین له‌ هه‌ولێر ئاماره‌کانی ساڵی 2018ی پارێزگای هه‌ولێر بڵاو ده‌کاته‌وه‌ و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ دوو هه‌زار و 839 مین له‌ ڕووبه‌رێکی 309 هه‌زار مه‌تریدا پووچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌شی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی کاروباری مین له‌ هه‌ولێر له‌ په‌یجی تایبه‌تیی خۆیان له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووک)دا بڵاوی کردۆته‌وه‌ که‌ له‌ ساڵی 2018دا تیمه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌ له‌ شار و شارۆچکه‌کانی سۆران، چۆمان، مێرگه‌سۆر، ڕواندز، شه‌قڵاوه‌ و کۆیه‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر 11 کێڵگه‌ی مینیان پاک کردۆته‌وه‌ و ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌کانیان کراونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ک له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتوووه‌ که‌ له‌ ساڵی ڕابردوودا دوو هه‌زار و 839 مین و ته‌قه‌مه‌نیی نه‌ته‌قاوه‌ له‌ناو براون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی کاروباری مین له‌ هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ که‌ له ‌ساڵی 2018دا له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌ هه‌موو شارۆچکه‌کانییه‌وه‌، حه‌وت هاووڵاتی به‌ ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و شه‌شی دیکه‌ش بریندار بوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50873

Your Comment

You are replying to: .
captcha