ئەمریکا ناتوانێت ڕێگری بکات لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا

بەشی جیهان- کارناسێکی پرسە جیهانییەکان لە لەندەن دەڵێت ساویلکانەیە ئەگەر ئەمریکا چاوەڕێی ئەوە بکات کە تورکیا دەستوەردان لە کاروباری سووریا نەکات و هێرش نەکاتە سەر کوردەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسانی ئەمریکا هەوڵ دەدەن وتەکانی ترەمپ لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا هەموار بکەنەوە. ئەو پرسەش پاش ڕەخنەی توندی ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئەمریکا هاتە ئاراوە کە لەبارەی بەجێ هێشتنی کوردەکانی سووریا ڕوویدا. کوردەکانی سووریا ڕۆڵی سەرەکییان گێڕا لەشەڕی وشکێنیدا دژ بە داعش.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دەڵێت مەرجێکی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا ئەوەیە کە تورکیا بەڵێن بدات هێرشی سەربازی دژ بە کوردەکان ئەنجام نەدات.

بەڵام زیاء مەرال کارناسی ناوەندی جیهانی و ئایینی لە لەندەن بە ئەلجەزیرەی وتووە ساویلکانەیە ئەگەر ئەمریکا چاوەڕوان بکات تورکیا دەستوەردان لە کاروباری سووریا نەکات لە حاڵێکدا کە هێزە کوردەکانی سووریا ناوچەکانی سەر سنووری سووریا و تورکیایان بەدەستەوە بێت.

ژمارەیێک لە کارناسان دەڵێن هەڵویست گۆڕینی ئەمریکا لەبارەی کشانەوە لە سووریا و جەخت کردنیان لەسەر پشتگیری کردن لە کوردەکان بەو بۆنەوەیە کە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ترسیان هەیە لە ڕێککەوتنی نێوان کورد و دیمەشق و بەهێزتر بوونی دژبەرانی ئەمریکا لە سووریا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50866

Your Comment

You are replying to: .
captcha