بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە لە كۆنفرانسی ئاسایشی نەتەوەیی رۆژئاوای ئاسیا لە تاران، عەلی شەمخانی سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوهیی ئێران رەتی كردەوە كە بەرپرسانی ئێران داوای گفتوگۆكردنیان لەگەڵ ئەمریكا كردبێت".
شەمخانی زیادی کرد: لە دوا سەردانیدا بۆ ئەفغانستان بەرپرسانی ئەمریكا دووجار داوای گفتوگۆكردنیان لەگەڵ ئێران كردووە، بەڵام رەتمان كردووەتەوە.
ئەم لێدوانەی سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە وەڵامی دۆناڵد ترەمپدا دێت كە رۆژی یەكشەممە رایگەیاندبوو كە ئێران ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ئەوان بكات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment