به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای که‌رکووک: ئه‌مه‌ریکا هێزی زیاتری ڕه‌وانه‌ی که‌رکووک

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای که‌رکووکی ھێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ریکا ھێزێکی زیاده‌ی ناردوووه‌ بۆ سه‌ربازگه‌ی که‌یوه‌نی شاری که‌رکووک و له‌وێ جێگیری کردوون به‌ڵام ھێشتا ئه‌جێندای سه‌ره‌کیی جێگیرکردنی ھێزی ئه‌مه‌ریکا له‌ سه‌ربازگه‌ی که‌یوه‌ن به‌ دروستی دیار نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه‌ ئه‌مه‌ریکا ھێز ڕه‌وانه‌ی شاری که‌رکووک ده‌کات و به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ که‌رکووکه‌وه‌ بڵاو ده‌کرێنه‌وه‌ ئه‌مه‌ریکا ھێزێکی زۆری سه‌ربازیی ڕه‌وانه‌ی سه‌ربازگه‌ی که‌یوه‌نی نزیک که‌رکووک کردوووه‌ و نووری حه‌مه‌ عه‌لی به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای که‌رکووکی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان نایشارێته‌وه‌ له‌ چه‌ند مانگی داھاتوودا گۆڕانکاری گه‌وره‌ ڕوو ده‌دات.

ناوبراو ئاشکرای کرد: "ئه‌مه‌ریکا ھێزێکی زیاده‌ی ناردووه‌ بۆ سه‌ربازگه‌ی که‌یوه‌نی شاری که‌رکووک و له‌وێ جێگیری کردوون به‌ڵام ھێشتا ئه‌جێندای سه‌ره‌کیی جێگیرکردنی ھێزی ئه‌مه‌ریکا له‌ سه‌ربازگه‌ی که‌یوه‌ن به‌ دروستی دیار نییه‌."

نووری حه‌مه‌ عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه‌: "بێگومان جێگیرکردنی ھێزی ئه‌مه‌ریکا به‌و قه‌باره‌یه‌ی ئێستا پلانی خۆیانی تێدا ھه‌یه‌."

به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای که‌رکووک ڕاشی‌گه‌یاند: "ئێمه‌ زانیاریمان له‌به‌رده‌سته‌ که‌ ئه‌مه‌ریکا داوای له‌و ھێزانه‌ی عێراق کردوووه‌ که‌ له‌ سه‌ربازگه‌ی که‌یوه‌نن شوێنه‌که‌یان بۆ چۆڵ بکه‌ن تا ھه‌موو ھێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ که‌یوه‌ن کۆ ببنه‌وه‌ و بکرێته‌ سه‌ربازگه‌یێکی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریکا."

نووری حه‌مه‌ عه‌لی ڕوونیشی کرده‌وه‌: "سیناریۆی زۆر ھه‌ن‌ له‌باره‌ی ئه‌مه‌ریکاوه‌ به‌ڵام ھه‌مووی ھی ئه‌وه‌ نییه‌ بڵاوی بکه‌ینه‌وه‌. پێشبینی ده‌که‌ین له‌ به‌ھاری ئه‌مساڵدا ھه‌ندێ گۆڕانکاریی به‌رچاو له‌ گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراقدا ڕوو بده‌ن به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ سوننه‌نشینه‌کان.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50855

Your Comment

You are replying to: .
captcha