به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌ممه‌د خه‌ير شێخۆ هاوسه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكارى ئيداره‌ى مه‌ده‌نى ديموكراتى مه‌نبه‌ج و ده‌وروبه‌رى له چاوپێكه‌وتنێكى ڕۆژنامه‌وانيدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی "هاوار" ڕای‌گه‌یاند: "زۆر هه‌واڵى هه‌ڵه سه‌باره‌ت به هاتنه ناوه‌وه‌ى سوپاى سووريا و گه‌ڕانه‌وه‌ى حكوومه‌تى سووريا بۆ مه‌نبه‌ج بڵاو كراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه هێزه‌كانمان كشاونه‌ته‌وه يان هێزى ديكه و سوپاى توركيا هاتوونه‌ته شاره‌كه، ئه‌و هه‌واڵانه هه‌موويان هه‌ڵبه‌ستراون و دوورن له ڕاستييه‌وه."
ناوبراو گوتيشى: "ئێمه له مه‌نبه‌جين و تێيدا ده‌ژين و كاره‌كانمان به‌رده‌وامه و ته‌نيا هێزى ناوخۆيیی تايبه‌ت به مه‌نبه‌جيش له شاره‌كه‌دا هه‌ن و ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازیى مه‌نبه‌جيش له سنوورى ئيدارى شاره‌كه بڵاو بوونه‌ته‌وه و هيچ گۆڕانكارييێک ڕووى نه‌داوه و ته‌نانه‌ت ڕه‌تيشى ده‌كه‌ينه‌وه هيچ هێزێكى ئه‌منىی سووريا گه‌ڕابێته‌وه بۆ به‌نداوى تشرين."
شێخۆ باسى له‌وه‌ش كرد: "گه‌ڕانه‌وه‌ى ئيداره‌ى سووريا ته‌نيا له چوارچێوه‌ى دامه‌زراوه خزمه‌تگوزارى و مه‌ده‌نييه‌كان ده‌بێت و گفتوگۆى ئيداره‌ى مه‌نبه‌ج و ده‌سه‌ڵاتى ديمه‌شقيش ماوه‌يێكى درێژه به‌رده‌وامه و تا ئێستا نه‌گه‌يشتووينه‌ته هيچ ڕێككه‌وتنێک كه جێى ڕه‌زامه‌ندیی هه‌ردوولا بێت و گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامه."
شێخۆ سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكاش له مه‌نبه‌ج ڕه‌تی كرده‌وه ئه‌و هه‌واڵانه ڕاست بن و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه که "هه‌ماهه‌نگیى نێوان هێزه‌كانى هاوپه‌يمانیی نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش و ئيداره‌ى مه‌ده‌نى و ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج به‌رده‌وامن."
ناوبراو سه‌رنجى بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا که ده‌ورييه‌ى هاوبه‌شى سنوورپارێزى هاوپه‌يمانه‌كانى دژ به داعش باش‌ترين به‌ڵگه‌يه بۆ بوونى ئه‌و هێزانه و سه‌رجه‌م پڕۆژه خزمه‌تگوزارييه‌كانيش كه پێشتر ئه‌مه‌ريكایييه‌كان به‌ڵێنيان دابوو جێبه‌جێيان بكه‌ن، هێشتا كاريان تێدا ده‌كرێت.
شێخۆ دووپاتيشی كرده‌وه که ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى مه‌نبه‌ج پشت به خۆى ده‌به‌ستێت نه‌ک هێزه بيانييه‌كانى ده‌ره‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment