کوردپرێس:
عابد ئیکە نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، پرۆژەکە لەلایەن هەدەپە ئامادە کراوە و بۆ بەشداری­کردنى هێزە کوردییەکانى تورکیا بە لیستێک لە هەڵبژاردنى شارەوانییەکان کە بڕیارە لە ٣٠ ى ئازارى ئەمساڵ لە تورکیا بەڕێوە بچێت.
ناوبراو وتیشى، ئەو حەوت پارتە کوردییەی کە ڕێکەوتوون بریتین لە: پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە، حەرەکەتی ئازادیی، کۆمەڵەی کوردە دیموکراتە شۆڕشگێڕەکان – DDKD، پارتی ماف و ئازادییەکان، پارتی کۆمۆنیستی کوردستان، پلاتفۆرمە دیموکراتەکانی کورد- PDK، پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا- PDK-T. لەسەر هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بڕیاریان داوە بە یەک لیست بەشداری بکەن.
ئیکە وتیشى: پێویست دەکات سەرجەم ئامادەکارییەکانى لیستەکانى بەشدار لەو هەڵبژاردنە تا پێش مانگى شوبات رادەستى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى تورکیا بکرێت ، بۆیە هەوڵ دەدەین لەگەڵ ئەو لایەنانە لەسەر سەرجەم ئامادەکارییەکان رێکبکەوین.
لەو راگەیەندراوەدا کە بە ئامادەبوونى هاوسەرۆکانی هەدەپە پەروین بوڵدان و سەزای تەمەلی و نوێنەری پارت و ڕێکخراوە کوردییەکانى تورکیا دەخوێنرێتەوە ئەو پارتانە بەشداری­کردنیان بە لیستێک بۆ راى گشتى رادەگەیەنن.
Your Comment