به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منیی عێراق ڕای‌گه‌یاندوووه که ڕۆژی شه‌ممه 5ی کانوونی دووهه‌می 2019 هێزێكی ئه‌مریكا هه‌ڵساوه به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێک له دژی پێگه‌كانی داعش له گوندی مزیریری سه‌ر به شارۆچكه‌ی حه‌ویجه و توانیویانه سێ تیرۆریستی داعش له حه‌ویجه بكوژن.
سه‌رچاوه‌كه ڕوونیشی كردۆته‌وه كه سه‌ره‌تا هێزه‌كانی ئه‌مریكا ناوچه‌كه‌یان بۆردومان كردوووه و دواتر هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا له نێو فڕۆکه هاتوونه‌ته خواره‌وه و سێ تیرۆریستیان كوشتوووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشی كردوووه كه یه‌کێک له كوژراوه‌كان به‌رپرسی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه بوووه كه تاوه‌ره‌كانی كاره‌بای نێوان که‌رکووک و حه‌ویجه‌یان ده‌كرده ئامانج.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌که‌ی عێراق ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوووه که له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا بۆمبێكی چێنراو به هێزه‌كانی ئه‌مریكا ته‌قیوه‌ته‌وه به‌ڵام هیچ زیانێكی نه‌بوووه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment