ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌ كه‌ركووک كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌ قه‌زای دبسی باكووری ڕۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووک هاووڵاتییێک كوژرا و سێی دیكه‌ بریندار بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌قیب حامد عوبێدی ئه‌فسه‌ر له‌ پۆلیسی كه‌ركووک رایگه‌یاند: بۆمبێک كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه‌ له‌ سه‌ر رێگایێک له‌ قه‌زای دبس ٥٥ كم باكووری ڕۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووک چێنرابوو، له ‌كاتی تێپه‌ڕینی ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

عوبێدی گوتیشی: له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا هاووڵاتییێک كوژرا و سێی دیكه‌ بریندار بوون.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران و دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنه‌كه‌ و هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینیان له‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ڕووداوه‌كه‌ ده‌ست پێكردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50815

Your Comment

You are replying to: .
captcha