به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌قیب حامد عوبێدی ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی كه‌ركووک رایگه‌یاند: بۆمبێک كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه له سه‌ر رێگایێک له قه‌زای دبس ٥٥ كم باكووری ڕۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووک چێنرابوو، له كاتی تێپه‌ڕینی ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی ته‌قیوه‌ته‌وه.
عوبێدی گوتیشی: له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا هاووڵاتییێک كوژرا و سێی دیكه بریندار بوون.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران و دوای ته‌قینه‌وه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه شوێنه‌كه و هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینیان له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ڕووداوه‌كه ده‌ست پێكردوووه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment