کوردپرێس:
مستەفا کەواکبیان نوێنەری پەرلەمانی ئێران لە بارەی پڕۆژەی قبووڵکردنی پەیماننامەی بەرپەرچدانەوەی سەرچاوە داراییەکانی تیرۆر (FATF) ڕایگەیاند: چوونە ناو پەیمانی FATF گەرەنتی نییە بۆ نەمانی گرفتی بانکەکان بەڵام لە بەرانبەردا ئەگەر ئەو پەیماننامەیە قبووڵ نەکرێت ئەوا هیچ مەرجەعێکی فەرمیی دەولی عیلاقاتی لەگەڵ بانکە ئێرانییەکان نابێت.
کەواکبیان تیشکی خستە سەر گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە ئێران و گرژیی نێوان ئەو دوو وڵاتە و گوتیشی: دوژمنایەتیی ئەمریکا لەگەڵ ئێران دیاردەیێکی زاتییە و بە پەیماننامە و پەیڕەوە دەولییەکانیش چارەسەر نابێت بەڵام ئەگەر پەیماننامەکەش قبووڵ نەکەین ئەوا کێشەکانی وەکوو خۆیان دەمێننەوە.
ناوبراو زیادیشی کرد: لە پەرلەمانی ئێران خوێندنەوەی ورد بۆ پەیماننامەکە کراوە و کۆمەڵێک مەرج و یاسایان بۆ پەسەند کردووە کە ئەگەر مەرجەکان قبووڵ نەکرێن یان خود ڕۆژێک لە ڕۆژان مانەوە لەو پەیماننامە دەولییەدا دژی بەرژەوەندییەکانی ئێران بێت ئەوا بە مافی خۆی دەزانێت لە پەیماننامەکە بکشێتەوە.
Your Comment