تەلەڤزیۆنی ڕووداو: لە دێرەزوور داعش بە مووشەک هێرشی کردە سەر بارەگای سووریای دیموکرات

بەشی سووریا- ئێوارەی ڕۆژی شەمە چەکدارانی رێکخراوی داعش هێرشیان کردە سەر بارەگای هێزەکانی سووریای دیموکرات لە شارۆچکەی شەعفە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور.

کوردپرێس:

تەلەڤزیۆنی ڕووداو لە زاری هەواڵنێرێکی خۆیەوە ڕایگەیاند چەکدارانی داعش بە مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای هێزەکانی سووریا دیموکرات لە شارۆچکەی شەعفە لە دێرەزوور و لە هێرشەکەدا شەڕڤانێکی هێزەکانی سووریای دیموکرات گیانی لەدەست داوە و دووی دیکە بریندار بوون.

هەر بە پێی ڕاگەیێندراوی ڕووداو، بەرپرسێکی هێزەکانی سووریای دیموکرات وتوویەتی: "بەهۆی هێرشی مووشەکی زیرەکی داعشەوە شەڕڤانێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە شەهید بووە و شەڕڤانێکی دیکە بریندار بووە و لەگەڵ برینداربوونی دوو سەربازی بەریتانی".

ئەو بەرپرسەی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت "رەوشی تەندروستیی دوو سەربازە بەریتانییەکە جێگیرە".

News Code 50790

Your Comment

You are replying to: .
captcha